پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

سستمی کۆتا بۆ ژنان لە ناوەندەکانی بریاری حکومەتی هەرێمی کوردستاندا

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
پرۆگرامی ئێمە, داکۆکی, دەربڕینەكان, هەواڵ,
رۆژی 4 شەمە 9/2/2022 لە سێ کۆبوونەوەی جیاوازدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان د. ریواز فائق و د. هیمن هەورامی جگری سەرۆکی پەرلەمان و خاتوو مونا قاوەچی پێشوازیان لە وەفدێکی گروپی ئاشتی ژنانی سەرکردە لە کوردستاندا کرد. لەو کۆبوونەوانەدا پاش گفتوگۆکردن لە بارودۆخی ژنان و بە تایبەتیش لە ناوەندەکانی بریاردا، گروپی ئاشتی ژنانی سەرکردە پرۆژە یاسایەکیان دەرارەی دانانی سستمی کۆتا بۆ ژنان لە ناوەندەکانی بریاری حکومەتی هەرێمی کوردستاندا پێشکەش بە ئەندامانی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کرد و بەڵێنیان دا کە هەوڵێکی جیدی دەدە بۆ سەرخستنی ئەو پرۆژەیە.
شایانی باسە ئەم پرۆژەیە یەکێک بوو لە راسپاردەکانی پێنجەمین دیداری ژنانی سەرکردە لە کوردستاندا کە لە 14/12/2021دا گروپی ئاشتی ژنانی سەرکردە بە هەماهەنگی و پاڵپشتی رێکخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی ئەنجامی دا.
بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان: