کچە چالاکوانێکی کورد، بڕوانامەی دکتۆرا لەبارەی کێشە مرۆییەکانی کچان و لاوانی ئاوارەی هەرێمی کوردستان لە زانکۆی سەزێرن کوینسلاند/ئوسترالیا، بەدەستدەهێنت.
سازان ساڵی 1989 لە هەولێر لە دایکبووە و 1996 لەگەڵ خانەوادەکەی چوون بۆ وڵاتی ئوسترالیا، ساڵی 2006 بە یەکجاری گەڕاوەتەوە کوردستان، خوێندنی زانکۆ، بەشی سیاسەت و نێودەوڵەتی تەواوکرد، پاشان ماستەر لە هەمان بەش.
سازان مەندەلاوی، کتێبێکی چاپکراوی بەناوی لانەکەم لە کوردستان هەیە، بلۆگەکەشی هەر بەم ناوەیە، زیاتر بە زمانی ئینگلیزی دەنووسێت و کوردییەکی پاراویش دەئاخڤێ.