رۆژی 16ـی حوزەیرانی 2023
بەهار عەلی ، بەرێوەبەری رێکخراوی ئێمە بەشدار زەماندی سامیە و خەلەف دەکات و دەڵێت”خۆشحال بووم ئەمڕۆ لە ئاهەنگی بەیەک گەیشتنەوەی سامیە و خەلەف لە خانکێ بەشدار بووم. سامیەو خەلەف لە ئەنجامی عەشقێکی ڕاستگۆ لە سالی ٢٠١٣ هاوسەرگیریان کردبوو. بەلام لەکاتی جینۆسایدی ئێزیدی لەلایەن داعش لەیەک دابڕان و پاش ٩ سال چاوەڕوانی جارێکی تر بە هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێک گەیشتنەوە.

سوپاس بۆ کچە ئێزیدیەکانم و کۆمەلگای ئێزیدی لە ساتە خۆش و ناخۆشەکانیاندا بەشداریم پێدەکەن.
عەشق ئەو هاندەرەیە مرۆڤ بە هۆیەوە بەرگەی هەموو سەختیەکان دەگرێت.