پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

راگه‌یاندنی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌مینداری گشیت ئه‌نجوومه‌نی بااڵی كاروباری خامنان و گه‌شه‌پێدان و هاوپه‌میانی ژنانی كوردستان

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
نوێکراوەتەوە, هەواڵ, هەولێر,

له‌ كۆتایی چالاكیه‌كانی هه‌ڵمه‌تی 16 رۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ ژنان ، ئه‌مرۆ 10/12/2022 له‌ شاری هه‌ولێر له‌ سه‌ر داوای هاوپه‌یمانی ژنانی كوردستان، كوبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاری له‌ نێوان د. رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و د. خانزاد ئه‌حمه‌د، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی ژنانی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر به‌ رێوه‌ چوو.
ئامانجی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆكردن بوو ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌كانی ژنان به‌ گشتی و توندوتیژی و زیادبوونی كوشتنی ژنان به‌ تایبه‌تی و چۆنێتی روبه‌روبوونه‌وه‌ی.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ كارو چالاكی و هه‌وڵه‌كانی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مان و رێكخراوه‌كانی ژنان بۆ رووبه‌روبوونه‌وه‌و نه‌هێشتنی هه‌موو شێوازێكی جیاكاری و توندوتیژی دژ به‌ ژنان و ئاسته‌نگیه‌كانی به‌رده‌می كرا.
شایانی باسه‌ هاوپه‌یمانی ژنانی كوردستان هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و گه‌شه‌پێدانیان به‌رز نرخاند له‌ داكۆكیكردن و به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی مه‌سه‌له‌ی ژناندا له‌ كوردستان و ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه‌ جه‌ختیان له‌سه‌ر پاڵشتیكردنی رێكخراوه‌كانی ژنان و بزووتنه‌وه‌كه‌یدا كرده‌وه‌.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شی نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كرده‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشچوونی ره‌وشی ژنان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیریدا، له‌و باوه‌ره‌وه‌ كوردستانێكی ئارام و سه‌قامگیر به‌ بێ به‌شداری راسته‌قینه‌ و فراوانی ژنان و پاراستنیان له‌ توندو تیژی نایه‌ته‌ دی.
10/12/2022
هه‌ولێر

بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان: