رادیۆی ده‌نگ
له‌میانه‌ى راپۆرتێكدا كه رادیۆی ده‌نگ له چوارچێوه‌ى چالاكیه‌كانى دا به پاڵپشتى سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی و له‌رێگه‌ى دیجیتاڵ میدیای نه‌وژینه‌وه ئه‌نجامى داوه، به‌دواداچونى كردوه بۆ ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ى میدیا تایبه‌تمه‌نده‌كانى ژنان له هه‌رێمى كوردستان دا روبه‌ڕوى ده‌بنه‌وه.
له‌خواره‌وه ده‌قی راپۆرته‌كه خراوه‌ته‌ڕو
دەزگا میدیاییە تایبەتمەنده‌كانى ژنان لە هەرێم
رۆڵ و ئاله‌نگارییه‌كانى به‌رده‌میان
پێشه‌كى:
له هه‌رێمى كوردستان دا ژماره‌یه‌ك ده‌زگاى تایبه‌تمه‌ندى میدیایی به ژنان بونیان هه‌یه و گرنگی به‌و بابه‌ت و پرسانه ده‌ده‌ن كه په‌یوه‌ستن به ژنانه‌وه.
ئه‌م میدیا تایبه‌تمه‌ندانه، جگه له‌وه‌ى به ژماره كه‌من، هاوكات رۆڵ و كاریگه‌رییشیان سنورداره.
له‌م به‌دواداچونه‌ى كه رادیۆی ده‌نگ له میانه‌ى چالاكیه‌كانى دا به پاڵپشتى سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی و له‌رێگه‌ى دیجیتاڵ میدیای نه‌وژین ئه‌نجامى داوه، به وردی تیشك خراوه‌ته سه‌ر رۆڵی میدیا تایبه‌تمه‌نده‌كانى ژنان و ئه‌و ئاسته‌نگی و ئاله‌نگاریانه‌ى روبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه.
1. كه‌میی ژماره‌ى ده‌زگا میدیاییه تایبه‌تمه‌نده‌كان به ژنان
سەرنوسەرانی دەزگا میدیایەکانی ژنان لە هەرێم باس لەوەدەکەن ئەو دەزگا میدیایانەی کە هەن کەم و سنوردارن، ئەوانەشی کە هەن لە جێگەی تموحی ئەواندا نیە.
ئاڤان فارس، سەنوسەری گۆڤاری ژن، باس لەوە دەکات: “ئەو دەزگا میدیایانەی کە تایبەت بە ژنان لە هەرێمی کوردستان ژمارەکەیان دڵخۆشکەرنیە و کەمن، بەپێی ئەو ئامارەی له وەزارەتی رۆشنبیری وەرمگرتوە، زیاتر لە ٦٠٠ دامەزراوەی میدیایی جۆراوجۆر لە هەرێمی کوردستان هەن، تەنها ٢ دەزگا بە ناوی ژنەوە تۆمارە، ئەمە جگە لەوەی کە کەمترین بەڕێوبەری ئەو دەزگانەی کە هەن ژنن.
سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نوسان هیچ ئامارێكى له‌باره‌ى ژماره‌ى ئه‌و ده‌زگایانه‌وه لا نیه كه تایبه‌تمه‌ندن به پرسه‌كانى ژنان. به‌ڵام به‌گوێره‌ى ئه‌و ئاماره‌ى لایانه، له كۆی (830) خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤار و رۆژنامه و ماڵپه‌ڕ، (63)یان ژنن، هه‌روه‌ك له‌كۆی (1043) سه‌رنوسه‌رى گۆڤار و رۆژنامه و ماڵپه‌ڕ، (77)یان ژنن.
تەوار عادل، سەرنوسەری ئاژانسی هه‌واڵی ژن “نوژنها”/ بەشی سۆرانی، دەڵێت: “لە هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک دەزگای میدیایی تەیبەتمەند بە ژنان هەیە، بەڵام ئەم دەزگایانە تا ئاستێکی باش نەبونەتە جێگەی تموحی ژنان و بتوانن مافی ژنان و ئازادی ژنان بخەنەڕو”.
وتیشی: زۆربەی دەزگا میدیایەکانی تایبەت بە ژنان کەوتونەتە سنوری پارێزگای سلێمانی، هۆکارەکەشی ئەوەیه دەنگی ژن تاڕادەیەک ئازادە لێرە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو میدیایانەش کە هەن تا ئاستێک حزب بەڕێوەیان ئەبات و بە فەرمانی حزب کاردەکەن.
“ئەو دەزگا میدیایانەی کە تەیبەتمەندن بە ژنان لە هەرێمی کوردستان، لە پەنجەکانی دەست تێپەڕ ناکەن”. ئەڤین نەسرین، بەڕێوبەری ژن تیڤی وای وت.
2. ئاسته‌نگیه كلتوریی و سیاسییه‌كان
به رای سه‌رنوسه‌رانى ده‌زگا میدیاییه‌كانى ژنان، به‌ربه‌سته كه‌لتوریی و سیاسیه‌كان و تیِڕوانینی باو بۆ ژن و پرسی ژن، له دیارترین ئه‌و ئاسته‌نگیانه‌ن روبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه.
“کۆمەڵێک بەربەست هەن کە دێنە پێش ئێمەی ژنانی رۆژنامەنوس کە سەرنوسەرین یاخود خاوەندارێتی دامەزراوەیەکی میدیایی دەکەین، یەکێک لەوانە ئەو ئەقڵیەتە پیاوسالاریەیە کە لە نێو دامەزراوەکان بە گشتی هەیە لەگەڵ تێڕوانینان بۆ دەزگایەکی تایبەتمەند بە ژنان”. ئاڤان فارس، سەرنوسەری گۆڤاری ژن وا دەڵێت.
ژنە رۆژنامەنوسێکی دیكه‌ش جەخت لەوە دەکاتەوە، ژن لە هەر کایەیەک کاربکات ئاستەنگی دێتە پێش چ جا بگات بە دەزگایەکی میدیای تایبەتمەند بە ژنان، هۆکارەکەشی دەبەستێتەوە بە ئەو ئەقڵیەتە پیاوسالارییەی کە هەیە سەبارەت بە ژنان، هاوکات ترسی زۆریان لە توانای ژنان بۆ گۆڕانکاریکردن لە کۆمەڵگەدا.
تەوار عادل، سەرنوسەی ئاژانسی نوژنها/ بەشی سۆرانی، دەڵێت: “ژن لە هەرکایەیەک کار بکات کۆمەڵێک ئاستەنگی دێتە پێش چ جا بگات بە دەزگایەکی میدیایی تایبەتمەندیش، هۆکارەکەشی ئەو ئەقڵیەتە پیاوسالاری و رەگەزگەرایی و سەرمایەدارییە کە هەیە، چونکە دەبینن ژنێک خاوەن بڕیار و پێگە بێت گۆڕانکاری دروست ئەکات، مەترسیە بۆسەر سیستەمی حوکمڕانی و دەسەڵات لێی دەترسن، بۆیە میدیایەک میدیای ژن بێت ئاستەنگی بۆ دروست دەبێت”.
ئه‌م بۆ چونه، ئەڤین نەسرین، بەڕێوبەری ژن تیڤی جه‌ختى لێكرده‌وه و وتى: ئەقڵیەتی کۆمەڵگە یەکێکی دیکەیە لە ئاستەنگیەکان کە بە ژن دەڵێت پێویستە تۆ دور بیت یان پێویستە چاوەڕێ بکەیت تا شتێک روئەدات، بۆیە ژنانیان هەمیشە لە چاوەڕوانی هێشتوەتەوه.
3. ئاسته‌نگی مادیی و دارایی
ئاسته‌نگیه دارایی و مادییه‌كان، وایانكردوه ده‌زگا تایبه‌تمه‌نده‌كانى ژنان به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى سه‌ربه‌خۆن و وابه‌سته‌ى حزب و رێكخراوه حزبییه‌كان نین، نه‌توانن به باشی خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن و به‌رده‌وام بن.
ئاڤان فارس، وتى: بەشێکی ده‌زگاكان بەهۆی کێشەی داراییەوە وه‌ستاون، تەنانەت گۆڤارەکەی ئێمە لە ئیستادا وەستاوە و تەنها وێبسایتەکەمان کاردەکات، زۆربه‌ى ئه‌و وێبسایت و رادیۆ و رۆژنامەی كه هەیە و لە کاردان، سه‌ر به رێکخراوەکانی ژنانن.
وتیشی: ئەو ئەقڵیەتە پیاسالاریە زاڵە بەسەر رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیش، بە جۆرێک بۆ ژنان قورسە بتوانن بۆ ئەنجامدانی پرۆژەیەکی میدیایی فەند وەربگرن و بودجەیەک بەدەست بخەن.
ئه‌م به‌ربه‌سته دارایی و مادییانه، هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ى رۆژنامه‌وانانى ژن ده‌ستبه‌ردارى كاره‌كه‌یان بن له‌نێو ده‌زگا تایبه‌تمه‌نده‌كانی ژنان دا.
ئاڤان فارس، جه‌ختى له‌م بۆچونه كرده‌وه و وتى: یەکێکی دیکە لەو گرفتانەی کە هەن ژمارەی ئەو رۆژنامەنوسانە کە چالاکن و لە بواری میدیای تایبەتمەند بە ژنان کە هەن، زو زو دەستبەرداری کارەکەیان بن، ئەمەش وا ئەکات لایەنی بەرامبەر بەهێزتربێت.
ته‌وار عادل، پشتگیریی له‌م بۆچونه كرد و وتى: ده‌زگاكانى سه‌ر به ده‌سه‌ڵات به “تموح خستنەبەر”، واده‌كه‌ن رۆژنامەنوسانى ژن واز لە دەزگاکەیان بێنن کە تایبەتمەندە به پرسه‌كانى ژنان و بچنە میدیای دەسەڵات، کە چەندین نمونەى وامان هەیە.
4. ئاسته‌نگییه خودییه‌كان
نه‌بونى تواناى زۆر و بره‌ودان به‌و توانایانه، هه‌روه‌ها گرنگیدان به بابه‌تى لاوه‌كى له بری پرسه جه‌وهه‌ریی و سه‌ره‌كیه‌كان، له‌و ئاسته‌نگیانه‌ى دیكه‌ن كه له كارى میدیا تایبه‌تمه‌نده‌كان دا ئاماژه‌یان پێده‌كرێت.
تەوار عادل، سەرنوسەری ئاژانسی نوژنها/ بەشی سۆرانی، ده‌ڵێت: “ژنان هەمیشە پێویستیان بە پەروەردەکردن و خۆپەروەردەکردنە”.
باس له‌وه‌شده‌كات به‌شێكى زۆری رۆڵی ژنان له میدیادا گرێدراوه به بابه‌تى ته‌رفیهییه‌وه، له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: دەبێت ژنان لەو قاڵبە بێنە دەرەوە کە بۆیان دانراوە لە ده‌زگا میدیایەکان کە هه‌ر لەسەر دۆسیەیەکی تەرفیهی کاربکەن.
كه‌میی به‌شداریی ژنان له بوار و كه‌رته جیاوازه‌كان دا، وایكردوه له روى ناوه‌ڕۆكیشه‌وه كار له میدیا تایبه‌تمه‌نده‌كانى ژنان بكات.
ئەڤین نەسرین، بەڕێوبەری ژن تیڤی، ده‌ڵێت: كه‌می و نه‌بونى کاراکتەرى ژن كه لەسەر پرسەکان بەتایبەت بوارى سیاسی كارا بێت و قسه‌بكات و لە دەزگایەکی میدیایی ژنان چاوپێکەوتنی لەگەڵ بکرێت، یەکێکی دیکەیە لە ئاستەنگیەکان.
5. پێشێلكاریی و هه‌راسانكردن
به‌رپرسێكى سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان باس لەوە دەکات، بەڕێژەیەکی بەرچاوی ژنان رۆژانە روبەڕوی پێشلکاری دەبنەوە بەهۆی کارە میدیایەکانیان، به‌ڵام ئاماژه‌ى به‌وه‌نه‌كرد حاڵه‌ته‌كه له ده‌زگا میدیاییه تایبه‌تمه‌نده‌كان دا چۆنه.
د.نەزاکەت حسێن، سکرتێری لیژنەی داکۆکی لە رۆژنامەنوسان لە سەندیکای رۆژنامەنوسی کوردستان، باس لەوە دەکات: “ژنانی میدیاکار لە هەرێمی کوردستان روبەروی کۆمەلێک پێشێلکاری دەبنەوە لەلایەن پیاوان و هێزە ئەمنیەکانیشەوە، چ لە ڕوی پێدانی پێگەی هەستیار پێیان لە ناو دەزگاکەدا چ لە روی موچە و پێداویستیشەوە”.
به‌پێی ئامارێكى سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانى كوردستان، له شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ دا، 62 پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان تۆماركراوه، ته‌نها (4) له‌و پێشێلكارییانه روبه‌ڕوی رۆژنامه‌نوسانى ژن بونه‌ته‌وه.
د.نەزاکەت حسێن، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: “یەکێکی دیکە لەو پێشێلکاریانەی کە روبەڕوی ژنانی میدیاکار و دەزگاکانی تەیبەتمەند بە ژنان گێچەڵی سێکسیە کە پێیان دەکرێت”.
جەختی وەشکردوە: ئامارێکی ئەوتۆمان لەبەردەست نیە، بەڵام 2 توێژینەوەمان هەبوە لە راپۆرتەکانمان کە لەگەڵ 100 ژنی رۆژنامەنوسدا کردومانە، بۆمان دەرکەتوە نیوە بە نیوە تا ئاستێک روبەڕوی جۆرێك یان چەند جۆرێكى پێشێلکاری بونەتەوە.
به‌پێی راپرسیه‌كى رادیۆی ده‌نگ و رۆژنامه‌ى نه‌وژین له نیسانى 2020 دا كه له‌نێو ژنانى رۆژنامه‌نوسى گه‌رمیان ئه‌نجام دراوه، (64%)یان هێما به‌وه‌ده‌كه‌ن كه به‌هۆی كاره‌كه‌یانه‌وه روبه‌ڕوى ناوزڕاندن و له‌كه‌داركردنى كه‌سایه‌تیان بونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ك (64%)یان روبه‌ڕوى گێچه‌ڵپێكردن “تحرش” بونه‌ته‌وه.
5. پێویستە چی بکرێت؟
ژنانی رۆژنامەنوس کۆکن لەسەر ئەوەی کە ده‌بێت ئەو ئەقڵیەتە پیاوسالارییەی کە هەیە سەبارەت بە ژنانی میدیاکار بگۆڕدرێت، هاوکات حكومه‌ت و رێكخراوه‌كان كار بکەن بۆ ئەوەی پەرە بە کاری میدیای تایبەتمەند بە ژنان بدرێت لە هەرێمی کوردستان دا.
ئاڤان فارس، سەرنوسەری گۆڤاری ژن، هێما بۆ ئەوە دەکات: “بۆئەوەی دامەزراوەی میدیای تایبەتمەند بە ژنان زیاتر بێت کە کار لەسەر پرسەکانی ژنان بکەن، پێویستە ئاژانسە نێودەوڵەتیەکان و رێکخراوەکانیش مامەڵەی راستەوخۆیان لەگەڵ ژنانی رۆژنامەنوس هەبێت و هاریکارییان بکەن”.
دەشڵێت: بەشێکی دیکەش ئەرکی حکومەتە کە پەرە بە دەزگای میدیایی تایبەتمەند بە ژنان بدات و هاوکارییان بکات، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ژمارە کەمەشی کە هەیە هەنگاوی باش نراوە و رۆژنامەنوسی باشی ژنانیشمان هەیە، بەڵام وەک پێویست نیە، بۆیە پێویستە ژنان خۆیان دەزگاکان بەڕێوە ببەن و سەرپەرشتی بکەن.
هاوکات، تەوار عادل، سەرنوسەی ئاژانسی نوژنها/ بەشی سۆرانی، دەڵێت: ژنان هەمیشە پێویستان بە پەروەردەکردن و خۆپەروەردەکردنە بەتایبەت لە دەزگایەکی میدیایی تەیبەتمەند بە ژنان، پێویستە بابەتە سیاسی و هزرییەکان بجوڵێنن و ته‌نها كار له‌سه‌ر بابه‌تى ته‌رفیهی نه‌كه‌ن.
باس لەوەشدەکات: پێویستە گرنگی بەوە بدرێت بوارەکە فراوانتر بکرێت و دەزگای میدیایی تایبەت بەژنان زیاتر بکرێت، ئەرکی میدیاکاریش ئەوەبێت لە میدیاکانەوە دەنگی ژنانی هەرێم و جیهانیش بن.
ئامادەکردنی: زریان محەمەد