بەرپرسى بەشى راگەیاندن و پەیوەندییەکانى رێکخراوى ئێمە لە ئیسپانیا-مەدرید، سەردانى نوێنەرایەتى حکوومەتى هەرێمى کوردستانى کرد لەلایەن نوێنەرى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە مەدرید-ئایدن ئۆستان ،دەریا مۆنتانسکایە پێشوازیلێکرا.
لە دیدیدارەکە، ئاڤان جاف، کورتەیەکى لەبارەى رەوشى ژن و کارەکانى رێکخراوەکانى ژنان لە کوردستان خستەڕوو، هەروەها ئەو بەرەوپێشچوون و کارە گرنگانەى رێکخراوەکان بۆ باشترکردنى رەوشى ژن دەیکەن خرایەڕوو.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى جاف، روونیکردەوە، رێکخراوەکان پێویستیان بە هاوکارى رێکخراوەکانى ژن و جێندەر لە ئیسپانیا هەیە بۆ راهێنان و سوودوەرگرتن لە ئەزموونى کارکردنیان .
لەلاى خۆیەوە نوێنەرى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ئیسپانیا -ئایدن ئۆستان، ئامادەیى نوێنەرایەتیەکەى و پەیوەندییەکانى دەربڕى بۆ هاوکارى و هەماهەنگى لەگەڵ رێکخراوى ئێمە و لایەنى پەیوەندیدار لە کوردستان بۆ خزمەتکردنى ژن لە کوردستان.