پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

دیدارو سەردانی لێکتێگەیشتنی نێوان کوردستان و بۆسنا بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونی رزگاربووانی دەستدرێژی سێکسی دوای جەنگ و ململانێەکان کۆتایی هات

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
بڵاوكراوەكان, نوێکراوەتەوە, هەواڵ, هەولێر,
رۆژی ١٠ ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، دیداری لێکتێگەیشتنی نێوان رێکخراوی ئێمە و میدیکا زینکا لە بۆسنا کۆتایی بەکارەکانی هێنا بە گفتووگۆی ئەزموون و شێوەی کارکردن لەڕووی مامەڵەکردن لەگەڵ رزگاربووانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژن و منداڵان.
وەفدی کوردستان پێکهاتبوو لە بەرپرسی رێکخراوی ئێمە( بەهار عەلی)، هاودامەزرێنەری رێکخراوی ئێمە( د.بەیان قادر گەڵاڵی)، بەرپرسی کارگێڕی رێکخراوی ئێمە( رووخۆش سابر)، ئەمیداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان( د.خانزاد ئەحمەد)، بریکاری وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی( زەکیە سەید سالح)، راوێژکاری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە( سوهام جەبەلی مامەند)، بەرێوەبەری گشتی کاروباری ئێزیدییەکان(سەراب بەرەکات)، وەزیری پێشووی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان(د.چنار سەعد عبداللە).
لە گفتووگۆی نێوان بەرپرسی رێکخراوی میدیکا زینکا( د.سەبیهە هوسچ)، بە شێوەیەکی ورد و چڕ پلان و ستراتیژی نێوان هەردوولا خرایەڕوو لەوەی چۆن لە داهاتوو سوود لە ئەزموونی یەکتر وەربگرن.
رێکخراوی ئێمە و میدیکا زینکا و شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوەیان خستەڕوو لە داهاتوو کاری زیاتر و هەماهەنگی بکەن بۆ کارکردن لەسەر باشترکردنی رەوشی ژنانی رزگاربووی دەستدرێژی سێکسی کاتی جەنگ و ململانێەکان.
لەماوەی چوار رۆژدا، رێکخراوی ئێمە و رێکخراوی میدیکا زینکا لە بۆسنا، بەهاوکاری میدیکا مۆندیال، سەرپەرشتی دیداری لەیەکترگەیشتن و گۆڕینەوەی ئەزموونی نێوانیان کرد.
بەرنامە و کاروچالاکی چڕ و دەوڵەمەند بۆ دیدارەکە دارێژرا بوو.
بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان: