پاشنیوەڕۆى 26ـى حوزەیرانى 2022، (مۆنیکا هوسەر) و هاوڕێکانى لە میدیکا مۆندیال، بەرێوەبەرى رێکخراوى ئێمە(بەهار عەلى)، بەرپرسى پرۆژەکانى ئێمە(هێژا جەلال) سەردانى خانمى یەکەمى ئێزیدیان( مەیان خاتوون)یان کرد، بەمەستى هەماهەنگى و لێکتێگەیشتن بۆ کارکردن لەسەر رزگاربووانى ژنانى ئێزیدى ژێردەستى داعش و بنیاتنانى ئاشتى و ئارامى و گفتووگۆکردن لەبارەى پێداویستى و باشکردنى رەوشى ژنانى ئێزیدی دواى جینۆسایدى ئێزدییەکان.
لە دەستپێکى گفتووگۆکانیان، خانمى یەکەمى ئێزیدیان(مەیان خاتوون) سوپاسى رێکخراوى ئێمەى کرد، کە بەبەردەوام لە خەمى هاریکارى ژنانى رزگاربووى جینۆسایدى ئێزیدییەکان بوونە، لە رێگەى سەنتەرەکانیان لە دهۆک و شێخان، ئەوەیخستەڕوو ستافى رێکخراوەکە، رۆڵى گەورەیان هەبووە لە کارکردن بۆ باشترکردنى رەوشى ژنانى رزگاربووى ئێزیدی لە جینۆساید، لە رێگەى هاریکارى تەندروستى و یاسایى و هۆشیارى، بە لۆبیکردنى جینۆسایدى ئێزیدییەکان، سوپاسى میدیکا مۆندیال و گەلى ئەڵمانیاى کرد لە پشتگیریکردن لە رێگەى بەجینۆسایدناساندنى کەیسى کچ و ژنانى ئێزیدى.
مۆنیکا هوسەر، دامەزرێنەرى میدیکا مۆندیال، ژنانى ئێزیدى بە ژنە بەهێزەکانى دونیا وەسفکرد لەدواى جینۆساید چۆن دەستیان بە بنیاتنانى ئاشتى و ئاسایشى ژیان کردەوە و توانیان چیرۆکى سەرکەوتنیان بۆ راى گشتى بخەڕوو، بەڵێنیدا بەردەوام بێت لە هاریکارىکردنىان و گەیاندنى دەنگ و داواکارى و کێشەکانیان بە گەلى ئەڵمانیا و راى گشتى.