پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

جێندەر و میدیا

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
جوڵانەوەی فێمینست لە كوردستان, ستراتیژى, میدیا - بەرهەمهێنان,

جێندەر و میدیا

ناوەروک
– پێشەکی
– زمان و جێندەر
– چونیەتی قسەکردن لە گەل ڕزگاربووی توندوتیژی
– روونکردنەوەی چەنە نمونەیەک

پێشەکی
لە کاتی ڕومالکردنی هەوالەکان دا تا رادەیەکی کەم ڕەچاوی یەکسانی جێندەر دەکرێت لە ناو میدیای بینراو و بیسراو و خوێنراوی کوردی دا. پیشاندانی ژن وەک کاڵا و مروڤی پلە دوو بۆ تە بابەتێکی بەرچاوی میدیا. دەرخستنی ژن زیاتر بۆ سەرنج و کەمکردنەوەی پێگەیتی.
کەمی دەرکەوتنی ژن لە بابەتە سیاسی و ئابوریەکان، زیاتر پێشاندانی لە بابەتە کۆمەڵایەتی و هەمەرەنگەکان و ريكلام، ئەوە دەردەخات کە لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا تا چەند ژن لە ناوەندەکانی بریارداندا کەمن . زیاتر ژنیان بەستوتەوە بە کاری مالەوە یان ئەوکار و پیشانەی تایبەت کراون بە ژن بۆ نمونە دەرکەوتنی ژن لە ریکلامەکان دا کە زیاتر بەستراوەتەوە بە دروستکردنی خورادن و، بەستنەوەی ژن بە مندالەوە کە لە کاتی ریکلامەکانی دایبی مندال، هەروەها ئەو کار و پیشەیانەی کە ژن تێدا زیاتر دەردەکەوێت بریتین لە مامۆستایەتی یان مودێل و ئەستێرەکانی جوانی.
لەلایەکی ترەوە، کاتێ ژن لە ناوەروکی هەوال یان راپۆرت دەردەکەێت زیاتر بە مەبەستی پیشاندانی ئازار و قوربانیەکانیتی، ژن وەک کەسێکی بریندارکەر یان کوژراو ، ژن وەک کەسێکی بێدەسەلات و ماف خوراوە. لە کاتێک دا کاتێ باس دێتە سەر پیاو، دەرخستنی بۆ مەبەستی دیاریکرنی بریادر دەر و دەسەلات لەدەستە. وێنەی پیاو زیاتر لەو بەشانە دا دەردەکەێت کە پەیوەستن بە هەوالی سیاسی زۆر گرنگ یان وەرگرتنی ڕاو و بوچون لە سەر بابەتێک

زۆر جاریش کاتێ ژنێک دەبێتە بابەتی هەوالێکی ئازار بەخش، یان باسکردنی ژنێک لە یەکێک لەو چیرک و راپۆرتانەی کە ژن تێیدا بوە بە قوربانی توندوتیژی جێندەری، میدیاکارەکان بە شێوەیەکی بریندارکەر هەوالەکە دەگوازنەوە قسەی نەگونجاو بەکاردەهێنن، یان بە شێوەیەک وێنەی دەگرن ئازارەکانی دەربخەن یان وەک بێدەسەلاتێک دەریدەخەن. لە لایەکی ترەوە میدیاکار بە وتنی هەندێ وشە و پرسیار تاوانەکە دەخەنە سەر ژنەکە ئەمەش لە ئەنجامی ناشارەزای لە رەهەندەکانی جێندەر و کاری میدیایی روودەدات.
زمانی جێندەر
زمان وجێندەر پەیوەندیەکی تەواویان بە یەکترهەیە. زۆر جار وشە یان دەربرینەکان ئەوەندە بەکاردەهێنرێن دەبێتە شتێکی ئاسایی و بەشێک لە نەریت. بێ ئەوەی بگەرێنەوە بۆ لە قالبدانی جێندەر بە تایبەتی ژن. ئەم پێشالکاریە بەرامبەر بە ژن لە میدیای کوردیشدا زەق بوتەوە. تا ئەو رادەیەی میدیاکاران بە بێ هیچ خوێندنەوەیەکی جێندەری زمانەکە بەکار دەهێنن. ئەم زمانەش ئاست و پێگەی ژن کەم دەکاتەوە ،یان بە بونەوەرێکی هەست ناسک لێک دەدرێتەوە بەرامبەر بەمە ژن پیاوهێز ودەسەڵاتی پێدەدرێت وەک فریاد رەسی خانەوادە ناوی دەهێنرێت. بو نمونە ” پیاو ناگریەت، ژنی شەرمن شارێک دێنێت، لە پشت هەر پیاوێکی مەزن ژنێک هەیە ئەمە جگە لەوەی هەندێ وشە هەیە لە ڕووی مانا و تێگەشتنەوە بە هەلە بەکاردەهێنرێت. بەکارهێنانیان دەکرێت بببێتە هۆی ئازاردانی خاوەن چیروکی ناو هەوالەکە ئەم وشانەی خوارەوە کە بونەتە زمانی باو لە ناو کۆمەڵگە و میدیا دا دەکرێت هەندێ وشەی گونجاو تر بەکاربهێنرێن بۆ ڕزگاربوەکانی دەستی داعش بە کەنیزەک کە وا لێکدەدرێتەوە گوایە ئەوان بە حەزی خویان رویشتینە، بەرامبەر بەمە دەکرێت بووترێت ڕزگار بوو یان ڕفێنراو. هەروەها ئەو ژنانەی توشی توندوتیژی سێکسی دەبنەوە لە لایەن هاوسەرەکانیانەوە ( لەلایەن مێردەکانیان اغتصاب کراون و دەست درێژیان کراوەتەسەرو بە زۆر سێکسیان لەگەل کراوە) گونجاو نیە بە پروسەی سێکسی ناوبنرێت و پێویستە بوترێت ئەو ژنە اغتصابکراوە.

چۆنیەتی قسەکردن لە گەل رزگاربووی توندوتیژی
چاوپێکەوتن لە گەل کەسانی رزگاربووی توندوتیژی جێندەری یان رزگاربوەکانی شەری داعش کە بابەتێکی هەستیارە، پێویستە میدیاکاران زۆر بە وریایەوە مامەلە لەم بارودوخەدا بکەن، ئەگەر نە ئەگەری زۆر هەیە کە کاریگەری خراپ لە سەر کەسانی رزگاربوو دروست بکات هەروەها دەکرێت میدیاکاریش بکەوێتە ناو ئەم کاریگەریە. بەهوی بێئاگای میداکارانی کوردستان لە ناو میدیادا پێشێلکاری دەکرێت بەرامبەر بە مافی رزگاربووەکان. ئەم حالەتە لە ناشارەزایی کەسانی میدیایی دروست دەبێت کە پێشتر وەک پێویست خوی ئامادەنەکردوە بۆ قسەکردن لە گەل کەسانی رزگاربوو. نمونەی ئەمە لە ئێستادا کە زۆر باوە لە میدیای کوردی ڕومالکردنی کەیسی ئەو ژنانەیە کە توشی توندوتیژی جەندەری بونەتەوە، یان ڕوماکردنی هەوالی گەرانەوەی ژنانی ئێزدی دوای دەربازبونیان لە دەست داعش، یان لە کاتی بەشداری کردنیان لە بەرنامەدا بەمەبەستی گێرانەوەی چیروک و سەربوردەکانیان. ڕۆژنامەنوسەکان لە کاتی دیمانە لە گەل رزگاربوەکان هەڵە دەکەن لەوەی کە هەندێ وشە و دەربرین بەکاردەهێنن کە رزگاربوەکە ئازار دەدرێت یان هەست بە کەمی خوی دەکات.

ئاشکرایە رزگاربوەکانی شەر (شەری داعش )توشی زەبری دەرونی بونەتەوە، بە بەردەوامی
رووبەرووی ئازاری دەرونی دەبنەوە جا ئەمە چ بە بیرهاتنەوەی یادەوەری تالەکانی پێش ڕزگار بوون بێت یان بە بیرهێنانەوەی ئەو ساتانەی کە ناو توندوتیژی بووە.کاریگەریەکانی زەبری دەروونی بەشێوەی جیاواز لە سەر تاک بەدەردەکەوێت، هەیە دەیەوێت باس لە رووداوەکان بکات، هەشە نایەوەێت بەبیری خوی بهێنتەوە بە بێدەنگی دەمێنێتەوە. ڕوژنامەنوس پێویستە زۆر ئاگادار بێت ئەگەر کەسێک نەیوسیت قسە بکات نابێت زوری لێبکات و بە زور زانیاری لێدەربهێنرێت ، هەروەها پێویستە ڕوژنامەنوس پابەندی ئاکارە ڕوژنامەیی بێت ئەگەر هاتووڕزگاربووەکان قسەیەکییان کرد کە پەیوەندی بە بابەتەکەوە نیە، یان ویستی زیاتر قسە بکات، پێویستە ڕێگەی لێنەگیرێت چونکە ئەگەر ڕوژنامەنوس هەر ئەوەندە قسە لە گەل بکات کە خوی دەیەوێت رزگار بووەکە هەست بەوە دەکات کە بەکارهاتوە تەنیا کارەکەی بەلایەوە گرنگ بووە نەوەک گەیاندنی ئازارەکانی رزگار بووەکە.

بۆ قسەکردن لە گەل رزگاربوووەکان پێوسیتە ڕەچاوی شوێن و کاتی رزگاربووەکە بکرێت. سەرەتا دەبێت زۆر باش رزگاربووەکە ئامادە بکرێت کە مەبەستیان لەو دیمانەیە چیەوە بۆچیانە. بۆیان ڕوون بکرێتەوە لە سەر چ بنەمایەیەک چاوپێکەوتنیان لە گەل دەکرێت، ئازادی ئەوەی پێبدرێت کە تا چەند رزگاربووەکە دەیەوێت وەلامی بداتەوە،ئەگەر هاتوو نەیتوانی بەردەوام بێت بتوانێت چاوپێکەوتنەکە تەواو نەکات. رزگاربووەکە خوی شوێنی چاوپێکەتنەکە دیار بکات، چونکە ئەوان باشتر دەزانن کوێ بۆ ئەوان باشتر و سەلامەترە بۆ قسەکردن. هەروەها ناو وتەمەنیشیان بە پێی ئارەزویان ئاماژە پێبکرێت. تەنانەت ئەگەر پێویستی بەوە کرد وێنەو و ڤیدویان بگیریت، یان دەنگی تومار بکات دەبێت ڕەزامەندی لێی وەربگیرێت و بۆی ڕوون بکاتەوە کە ئەم وێنە و ڤیدیو و تومارەکە بۆچی و چون بەکاردەهێنرێن.
لە کاتی قسەکردن لە گەل ڕزگاربوو، پێویستە روژنامەنوس زۆر وریا بێت لە بەکارهێنانی وشە، نابێت بە قوربانی ناو ببات یان وشەی نەشیاو و وروژێنەر بەکار بهێنرێت، یان پرسیاری وا بکات کە دلنیایە پرسیارەکە رزگاربووەکە دەخاتە ناو بارودوخێکی شەرمنەوە. هەروەها بۆ وێنەگرتنیش نابێت بەشێوەی بەزەییانە وێنەی بگیرێت، وێنەی خوێن یان یان برینەکانی بگیرێت. هەوەها پرسیاری ” بۆچی’ نەکات، چونکە رزگابوەکە هەست بە وەدەکات لێکولینەوەی لە گەل دەکرێت، باشتر وایە پرسیاری کراوە بکات بۆ ئەوەی ئەو بتوانێت بەشێوازی خوی قسە بکات، میدیاکار لای ئێمە شارەزای نیە لەکاتی ئەنجامدانی چاوپێکەوتندا ، ڕزگاربوەکە ئازار دەدەن لە چەندین بەرنامەدا ژنە ڕزگاربوەکە خۆی بۆ ڕاناگیرێت و توندوتیژیەکەی بەبیر دێتەوە و لەبەر قوڵی ئازارەکانی لەخۆی دەچێت و دەکەوێت.
لە کوتاییدا ڕۆژنامەنوسەکە یان پێشکەشکارەکە کات و شێونی پەخشکردنی بەرنامەکە پێی بلێت، کە بەرنامەکە پێشکەشکرا پەیوەندی پێوە بکات رای وەربگیرێت لە سەر پەخشەکە.
لە کۆتاییدا
ڕوژانە هەوال و راپۆرتی کوشتنی ژنان یان دەسترێژی سێکسی بۆ سەر ژنان دەخوێنینەوە، بەڵام کەموکورتی زۆر لە هەوال و راپۆرتەکان هەیە لە ڕووی داڕشتن و پێشکەشکردنەوە زۆر جار هەواڵەکە ئەوەندە بە خراپی دادەڕێژرێت راستی بابەتەکە لەناویدا ون دەبێت. بۆ نمونە ڕۆژنامە نوس کاتێک لەهەواڵێکدا دەڵیت کچێک لەلایەن براکەیەوە ئازار دراوە لە کاتی پەخشکردنی هەوالەکە پێویستە بۆ هۆشیاری خەلک باسی توندوتیژی جێندەری/خێزانی بکات هەروەها باسکردنی کەیسەکە لە ناو و سیاقێکی فراوانتروە بۆ ئەوەی خوێنەر لە سەنگی پرسەکە تێبگات چونکە کەم کات بینەر دەزانێ ئەمە توندوتیژی خێزانیە و زۆر کات نەبوونی هۆشیاری لە گرنگی و ترسناکی بابەتەکە کەم دەکاتەوە.
هەروەها ئەو مامەڵەیەی کە میدیا لەگەل ریکخراوەکانی ژناندا هەیەتی کەهەمیشە دەستی تاوانیان بۆ ڕادەکێشێت و بە تێکدەر ناویان دەبات و هەمیشە دەڵێن کە هۆکاری زۆر بوونی کوشتنی ژن و جیابوونەوەی ژن ڕێکخراوەکانی ژنانن جونکە خواستی پیاوان وادەخوازێت کە بۆ خۆیان و کۆمەڵگە واباشترە کە ژن هۆشیار نەبێت و بەپێی ویست و خواستی پیاو هەڵسوکەوت بکات لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ڕێکخراوەکان بە گشتی و ڕێکخراوەکانی ژنان بەتایبەتی هەموو هەوڵێکی خۆیان خستۆتە گەڕ بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا و ژنان بۆ ئەوەی بەرامبەر ئەو توندوتیژی و پێشێلکاریانە ببنەوە کە ڕوبەڕویان دەبێتەوە.

روونکردنەوەی چەند نمونەیەک
https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=2197712343657890&id=363835820378894
لەم راپۆرتەدا باس لەوە دەکرێت کە ژنێک بۆ ماوەیەک لە سەر شەقامەکان دەمێنێتەوە، باری دەرونی تەواو نیە توانای بیستنی باش نیە و هۆکاری مانەوەشی لەشەقام دیار نیە . ئەوەی لەم ڤیدویەدا دەردەکەوێت کە سەرەتای گەشتنی تیمی پۆلیس پەیامنێرەکە لەوێ ئامادەیە بەبێ ئەوەی هیچ زانیاریەکی سەرەتای لابێت ڕووماڵی ڕووداوەکە دەکات و قەلەبالخی کۆکردۆتەوە لە دەوری ئەم ژنە، کە هەرچەندە ئەم ژنە توانای بستنی باش نیە، بەلام ترس و توقینی پێوە دیارە کە لەم فەوزایەدا بۆی دروست بووە. هەروەها ئەوانەی لە دەوروبەری کوبونەتەوە هەمویان پیاون و پۆلیسەکانیش هیچ ژنێکیان لەگەڵدا نیە ، ئاشکرایە ژنەکە لەم پیاوە زیاتر دەتوانێت لە گەل ژنێک هەست بە ئارامی و ئاسایش بکات چونکە پەیامنێری کەناڵەکەش پیاوە لە کاتێکدا دەکرا ژنێکی پەیامنێری بۆ ڕۆمالی هەوالەکە ڕویشتبایە بۆ ئەوەی بتوانێت بە شیوازێکی سەلامەتتر لە گەل ئەم ژنە بدوێت.

لەم راپۆرتەدا با س لە رووداوی ژنێک دەکات کە بەدەستی پیاوەکەوە ئەشکەنجە دراوە، بەڵام هێشتا پیاوەکە دەستگیر نەکراوە. ئەو پێشێلکاریانەی لەم راپۆرتەدا دەردەکەون ئەوەیە کە پەیامنێرەکە بە هیچ شێوەیەک ناوی توندوتیژی جێندەری ناهێنێت کە ئەمە دەچێتە ناو قاڵبی توندوتیژی خێزانی،پێشکەشکار ئاماژە بە هێچ یاسایەک ناکات بۆ بەرگریکردن لەم ژنە، هەوەها ناوەروکی کێشەکە ناخاتە روو، روونیش ناکاتەوە کە هوکارەکەی چی بوو، پێشینەیەک لە رووداوەکەش باس ناکات جونکە ئامانجی تەنیا بوونی بابەتێکە و پشانی بدات نەک گەڕانەوەی ماف بۆ ژنەکە. لە کاتێک دا ئەگەر رووداوەکە بە کەیسێکی توندوتیژی جێندەری بخرایەتە روو، تەماشەکەران بە وریاترەوە بیریان لەم کەیسەدا دەکردەوە بەلام لەبەر ئەوەی زانیاری زۆر کەم باس دەکات ، پێشینە و هۆکاری رووداوەکە دیار نیە، خەلک بە حالەتێکی ئاسای یان کۆمەڵایەتی دەیبینن. لە لایەکیترەوە زیادەرووی دەکرێت لە پیشاندانی ئازارەکانی ئەم ژنە وەک کەسێکی بێ دەسەلات پێشان دەدرێت، کە نەیتوانیوە خوی بپارێزێت و ئەمەش یەکێکە جۆرەکانی ئەشکەنجەدانی ڕزگاربوە کە و خۆی لە خۆیدا شێوازێکە لە توندوتیژی.


لەم گرتە ڤیدۆیەدا دلخوشی خانەوادەیەک و ڕزگاربوێکی دەستی داعش باس دەکرێت، کە تازە توانیوەتی رزگاری ببێت. ئەوەی چێی نیگەرانیە کە لەم راپۆرتەدا دەردەکەوێت کە قسەکردنی پەیامنێرەکە لە کات و شوێنێکی نەگونجاوە. ئەم کچە هەرچەندە دەمو چاوی تەلخ کراوە و پشان نەیراوە بەلام لە دەنگ و شێوەی کچێکی بچوک دەچێت. قسەکردن و گێرانەوەی چیروکەکەی لە یەکەم کاتژمێری گەرانەوەی لە کاتێکدایە کە ئەم کچە هێشتا ئامادە نەکراوە بۆ تێکەڵ کردنەوەی لە گەل کومەلگە و ئامادە نیە ئەوەی بەسەری هاتووە باسی بکات دیارە کە ئەو ژنانەی لە دەستی داعش رزگاریان دەبێت و دەگەرێنەوە ناو خانەوادەکانیەوە، زۆربەیان لە ناو کەمپەکان دەژین یان ئەندامەکانی خێزانیان لە دەست داون. لە کاتی گەرانەوەیان دا پێویستە بە شێوەیەکی سیستەماتیک رەوانەی کەسانی شارەزای دەرونی بکرێن بۆ ئەوەی ئامادە بکرێن بۆ ناو ژیانە نوێکەیان پێش ئەوەی کەنالەکانی راگەیاند دیداریان لە گەل بکات، چونکە سەرەتای گەرانەوەیان و پرسیار کردن لە بارودۆخیان لەو کاتەی کە دەست بەسەر بونە هەستێکی وا بۆ یان دروست دەبێت کە وا بیر بکەنەوە کومەلگە ئەوانیان پێ قبول نیە، بە دوای زانیاری دا دەگەرێن بۆ ئەوەی پاکی خویان بسەلمێنن.

وێنەی یەکەم لاپەری سایتێکی کوردیە کە ژمارەیەکی زۆر لە ژن تێیدا بەدەرکەوتون. لە بەشی سەرەوەی دەستە راست ژنێکی ناچالاک لە سەر سیسەمی نوستن دەردەکەوێت بابەتە باس لە سودەکانی خەو دەکات.ئەمە پشاندانی نێتوانای ژنە بەهەمان شێوە لە ژێرەوەی وێنەکە سێ وێنەی تری ژن دەردەکەون کە باس لە جوانی تەندروستی دەکات. لە لای چەپیش وێنەی ئەستێرەکان دەردەکەوێت کە بۆ نمایش باسکراون. ئەوەی جێی تێبینیە ئەمە وێنەیەی دیاری ناو میدیای کودیە کە ژن دەیبەستنەوە بە جوانی و نمیاشی جەستە یان مودێل و یان وەک ئاماژەمان پێدا بە بێ توانا .
لە وێنەی دووەم دا، کە وێنەی بەرنامەیەکە، ناوەروکی بەرنامەکە لە سەر ئابوری بەرهەم هێنانە. ئەوەی جێی سەرنجە پێشکەشکارەکە و تەواوی بەرنامەکە پیاوان، تەنانەت ئەوانەی لەوێ دانیشتوون هەر پیاون.لە کاتێکدا لە کوردوستان چەندین ئافرەت و ژنی وەبەرهێنمان هەیە بەڵام لە بەرنامەکەدا میوان نین لێرە دا جیاوازی دەرخستنی ژن لە میدیایادا بۆ مان رووندەبیتەوە، کە ژن لا ناوەروکی چ بابەتێک و پیاو لە ناوەروکی چ بابەتێک پیشان دەدرێت.

ئەوەی بۆتە باس و خواستی میدیاو هاولاتیان بابەتی بانگەشەی مەلاکانە بۆ فرەژنی و ناوزڕاندنی ژنانە بە ئاشکرا ئەوەی جیگەی سەرنجە لیرەدا پالپشتی میدیاو میدیاکارانە بو ئەم سوکایەتیانە و بلاوکردنەوەی وتار و بانگەشەکانیانە لە میدیاکانیاندا ئەمەش بۆتە هۆی نیگەرانی ژنانی کوردوستان بەگشتی و ریکخراوەکانی ژنان بەتایبەتی و ئەمەش بوە هۆی ئەوەی جەندین ڕێکخراو سکالا دژی بەرزبکەنەوە لەکاتێکدا کە مەلاکە بەشیوەیەکی راستەوخۆلە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا هێرش دەکاتە سەر ژنان بەلام پێشکەشکارەکە قسەکانی نابڕێت و بەردەوام دەبێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە ژنێکی چالاکوان لەهەمان بەرنامەدا میوانە پێشکەشکارەکە هێرش دەکاتە سەری و پێی دەڵێت کە کاری ئێوە ڵێکۆلینەوەیە لە کەیسەکانی کوشتنی ژنان نەوەک قسەکردن لەسەر بابەتی مەلاکان و بە شیوەیەکی راستەوخۆ پێوەی دیارە کە پشتگیری لە مەلاکان دەکات و هەر لەهەمان ڕۆژدا لە کەناڵی ڕووداو ڕاپرسی دانرابوو کە تیایدا هاتبوو کێ لەگەل فرەژنیدایە کە ئەم بابەتە خۆی لەخۆیدا دژی یاسایە و کەم کردنەوەی پێگەی ژنە و توندوتیژیە دژی ژنان.
https://www.youtube.com/watch?v=kRHeMje5vSM&t=393s

بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان: