8 ئادار رۆژی جیهانی ژنان
تا كوشتین ژن به‌رده‌وام بێت، ئاسایشی نیشتمان به‌رقه‌رار نابێت
“یه‌كسانی جێنده‌ری ئه‌مرۆ بۆ دوارۆژێكی به‌رده‌وام”
بۆ به‌رێزان:
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
سه‌رۆكایه‌تی ئهجنوومهنی وه‌زیرانی كوردستان
ئهجنوومهنی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مایف مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان
ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان
ئه‌مساڵ جیا له سااڵنی رابردوو، توندوتیژی دژ به كچان و ژنان له هه‌رێمی كوردستاندا به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار زیادی كردووه، ته‌نها له دوو مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا زیاتر له 14 ژن كوژراون و هه‌ندێكیشیان به درندانه‌ترین شێوه له شوێین گشیت و به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه گوله‌باران كراون و یاخوود سوتێنراون!!
تاوانی سووتاندنی شنیار هونه‌ر یه‌كێكه له‌و كاره درندانه‌یه‌ی كه هه‌موو كۆمه‌ڵگای كوردستانی ئازار دا. توندوتیژی دژ به ژنان و كوشتن‌یان به شێوازێك زیادی كردووه كه بۆته جێگای مه‌ترسی و دڵ هراوكێی ژنان و ته‌نانه‌ت گومان له هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی ژنان ده‌كریت كه له ماوه‌ی 30 سالی رابردوودا به‌ده‌ست هاتوون.
ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی زیاتر نیگه‌ران كردووه، نه‌بوونی كاردانه‌وه‌ی جیدی و بێباكی الیه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و لێخۆشبوونه له تاوانباران كه له رێگه‌ی سوڵح و ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن هێز و چه‌كن بكوژه‌كان ده‌پارێزرێن و نادرێنه دادگا، كه ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كی به‌ردوامبوون و زیادبوونی كوشتین ژنانه.
بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له كوشتین ژنان بكرێت پێویسته ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه ئه‌جنام بدرێت:
یه‌كه‌م: رۆژی 20/2/2022 كه شنیار هونه‌ری تێدا سوتێنرا بكرێته رۆژی نه‌هێشتین كوشتین ژنان له كوردستاندا. )شنیار هونه‌ر وه‌ك سیمبۆڵێكه بۆ هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا سوتێنراون یاخود به شێوازی درنده كوژراون(
دووه‌م: په‌رله‌مانی كوردستان چاودێری و به‌دوادا چوونی جیدی جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایانه بكات كه پهیوهسنت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی و جیاكاری دژ به ژنان.
سێهه‌م: هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌وو یاسایانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی راسته‌خۆ یان ناراسته‌وخۆ زه‌مینه بۆ توندوتیژی دژ به ژنان یاخوود كوشتن‌یان خۆش ده‌كات وه‌ك فره‌ژنی و به‌شوودانی منداڵ و هه‌راسانكردن و ده‌ستدرێژی سێكسی و …. هتد.
چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م ئه‌و پالن و سرتاتیژیانهی بۆ نه‌هێشتین توندوتیژی دژ به ژنان ده‌كات جێبه‌جێبكات.
پێنجه‌م: دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی و مرۆیی و ته‌كینیكی پێویست بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و دام و ده‌زگا حكومی و تایبه‌تانه‌ی كار بۆ گه‌شه‌پێدانی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان ده‌كه‌ن. شه‌شه‌م: پێویسته یاسا سه‌روه‌ر بێت و ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری دادگاكان‌دا نه‌كرێت و كۆتایی به ئه‌قڵیه‌تی پیاوساالری بێت له ناو سستمی دادوه‌ریدا له كوردستان.
حه‌وته‌م: ده‌زگاكانی راگه‌یاندن پێویسته رۆڵێكی كارگه‌ر ببینن بۆ هوشیاركردنه‌وه‌ی كۆمهڵَگا له مه‌ترسیه‌كانی توندوتیژی و كوشتین ژنان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا و كاركردن به ئاراسته‌ی بونیادنانی تاكی ته‌ندروست كه بنه‌مای كۆمهڵَگایهكی ته‌ندروسته.
هه‌شته‌م: بره‌ودان به پرۆسه‌ی چاكسازی چوونكه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر باشكردنی بارودۆخی ژنان و پاراستنیان ده‌بێت.
نۆیه‌م: پێویسته رێگه نه‌درێت خه‌ڵك چه‌كی له ماڵه‌وه هه‌بێت و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه له سهكتهرهكانی ئاسایش و پۆلیس یاخوود پێشمه‌رگه كارده‌كه‌ن پێویسته ته‌نها له كاتی كاركردندا چه‌كیان پێبێت.
له كۆتاییدا ئه‌وه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته هه‌موو الیه‌نه‌كان پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ نه‌هێشتین كوشتین ژنان و دووپاتی ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ شه‌ره‌فێك له توندوتیژی و كوشتین ژناندا نیه.
2022/3/8
زانكۆی هه‌ڵه‌بجە/ سه‌نته‌ری یه‌كسانی و جێنده‌رناسی، به‌شی راگه‌یاندن
هاوپه‌میانی ژنانی كوردستان
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌ت و خێزان/ هه‌ڵه‌بجه
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مایف مرۆڤ/ههلهجبه
رێكخراوی ئێمه بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی
ریكخراوی نوی بۆ پاراستین ژینگه و مافه‌كانی ژنان
یه‌كه‌ی یه‌كسانی جێنده‌ری/ پاریزگای ههلهجبه
یهكێیت ژنانی كوردستان/ لقی شاره‌زوور
رێكخراوی خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان
رێكخراوی لێكۆڵینه‌وه و زانیاریه‌كانی جێنده‌ر
یهكێیت ژنانی ئاشوری
رێكخراوی داك بۆ گه‌شه‌پێدانی ژنانی ئێزیدی رێكخراوی دابنی بۆ گه‌شه‌پێدانی دمیوكراسی و مایف مرۆڤ كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی كوردستان
رێكخراوی وه‌فدی بۆ ئێراقی دمیوكراسی
ئهكادمییای ژنان بۆ سه‌ركردایه‌تی له عێراق رێكخراوی هاریكاری یاسایی
رێكخراوی پاراستین خێزان و منداڵ
رێكخراوا ده‌نگێ پریان و خیزانێ
