رۆژی پێنج شەممە تی ئەیلول رێكخراوی ئێمە یاوەری ستیڤان كلاوس، راوێژكار لە سەنتەری زانیاری بۆ پاڵپشتیكردنە تایبەتەکانی پەرەپێدانی هاوکاری رێكخراوە ناحكوومیەكان لە ئەڵمانیا، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژى ئافرەتان و خێزان-هەولێر كرد.
شاندەكە لەلایەن بەرێوەبەری گشتی بەرێوەبەرایەتی هەولێر (مقەدەم سەفین تاهر)،پێشوازیكرا .
وەفدی رێكخراوی ئێمە پێكهاتبوو لە هەریەك (هێژا جەلال بەرێوەبەری پرۆژە لە رێكخراوی ئێمە، دێرین ئەحمەد، ئاڤان فارس).
لەمیانەی گفتووگۆی نێوان هەردوو لا باس لە بەردەوامی پەیوەندی و هاوكاری و هەماهەنگی هەردوولا كرا، لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژ بە ژنان لە كوردستان.
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژى ئافرەتان و خێزان-هەولێر، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی رێكخراوی ئێمە كرد لە بەرامبەر هاوكاری و كارەكانیان بە هەماهەنگی هەردوو لا.