كۆبوونه‌وه‌ی بۆردی جێبه‌جێكردنی بڕیاری 1325ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و پلانی: ئافره‌ت، ئاشتی، ئاسایش ..
به چاودێری د. خانزاد ئه‌حمه‌د ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ی ئابی 2023 کۆبوونەوەی بۆردی جێبه‌جێكردنی بڕیاری 1325ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و پلانی: ئافره‌ت، ئاشتی، ئاسایش له هه‌رێمی كوردستان، تایبه‌ت به پلانی هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌چوو.
كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به هەماهەنگی له نێوان رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و رێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كانی سنووری هه‌ردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی.
گفتوگۆ له‌سه‌ر ئاستی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌و ئاسته‌نگ و ئالنگارییه‌كانی به‌رده‌م پلانه‌كه كرا، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه‌و گرفته‌كان و به‌ره‌وپێشبردنی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی پایه‌ی دووه‌می بڕیاری 1325و پلانی ئافره‌ت، ئاشتی، ئاسایش له هه‌رێمی كوردستان.
له وته‌یه‌كدا د. خانزاد ئه‌حمه‌د ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و هاوسه‌رۆكی بۆردی جێبه‌جێكردنی بڕیاری 1325ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و پلانی: ئافره‌ت، ئاشتی، ئاسایش له هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستخۆشی له‌سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌ن و رێكخراوانه كرد كه رۆلیان هه‌یه له جێبه‌جێكردن و سه‌رخستنی پلانه‌كه‌دا.
