پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

بملەنگێنەوە؛ هۆنراوەیەکی ژنانە

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
نوێکراوەتەوە, وتار,

-زمناکۆ خوسرەو
لەنگانەوە مەبەست لەو جوولە نەرم و شل و پڕ هەست و سۆز و ئاوێزانبوون و ئاوێتەبوونەیە کە دووانەیەك لەسەر سەکۆ، لە کاتی “سەماکردن”دا، دەیانبێ. هۆنراوەی “بملەنگێنەوە” ئی شاعیرانی مەکسیکی لویز
دیمیتریۆ و پابلۆ بێڵتران ڕویزە. ئەوان لە ساری ١٩٥٣ هۆنراوەکەیان نووسی. یەکەم جار گۆرانیبێژی مەکسیکی پێدرۆ ئینفانتێ گۆرانییەکەی گۆ.
پاشان شاعیری ئەمریکی نۆڕمەن گیمبڵ دەستکاری هۆنراوەکەی کرد و بەشە غەمگینییەکەی هۆنراوەکەی لا دا کە باسی لەوە دەکرد داخۆ پیاوێك دەتوانی جارێکی دیکە عاشق بێتەوە. ئەو شاعیرە ئەمریکییە ناوەڕۆکی هۆنراوەکەی وا لێکرد کە پیاوێك شانازی دەکا کە لەگەڵ ژنێك لە کاتی سەماکردندا دەلەنگێتەوە. پاشان ئەو هۆنراوە ئینگلیزییە لە لایەن گۆرانیبێنی ئەمریکی دین مارتن کرا گۆرانی لە ساری ١٩٥٤.
ژنێتیی هۆنراوە ئینگلیزییەکە
ئەگەر گوێ لە گۆرانییەکە بگرین و وشەکانی هۆنراوەکە، “ئینگلیزی”یەکەی ئێژم، بخوونینەوە، ئەوا هەست دەکەین کە هۆنراوەکە هۆنراوەیەکی ژنانەیە. نووسەرەکەی ژنێکە. ئەو هۆنراوە پڕە لە هەستی ژنانە. ئەوەندە ژنانەیە، بەتەواوی ناخ و هەست و سۆز و ویست و حەز و ئارەزوو و خواستی ژنانە نیشان دەدا. کە یەکەم جار گۆرانییەکەم بیست، کە ئەو وەختی هیچم لەبارەی مێژووی هۆنراوەکە نەدەزانی، وامزانی نووسەرەکەی خانمێکە! کاتەك ئەو گۆرانییەم بیست، بەڕاستی چێژم لێی وەرگرت. پاش ئەوەی دین مارتن گۆرانییەکەی گۆ لە ١٩٥٤، تا ئێستا سەتان جار و بە سەتان دەنگی جوایەز گۆترایەتەوە.
شێڵبی و جەیك
شێڵبی کچەکەیە و جەیکیش کوڕەکە. ئەو دوو گەنجە تازە دەردەکەون و چەند بەرهەمەکی کەمیان هەیە. زۆربەی جاران شێڵبی گۆرانییان دەرێ و جەیکیش گیتارەکەی لۆ دەژەنی. یەك لەو گۆرانییانەی گۆتیتیانەوە گۆرانی “بملەنگێنەوە”یە. هەستم کرد دیوی قووڵ و ژنێتیی هۆنراوەکە لە دەنگی شێڵبی دەبیسترێ. هۆنراوەکەم کردە کوردی. هیوادارم وەکی من تامی لێ بکەن. لە کۆمێنت سەرچاوە لەسەر شاعیرەکان و هۆنراوەکە و دەقە ئینگلیزییەکە و گۆرانییە ئەسڵییەکە و تەواوی گۆرانییەکەش بەدەنگی شێڵبی و جەیکیش دادەنێم.
بملەنگێنەوە
کاتەك ئاوازەکانی سەنتوور دەست بە ژەنین دەکەن
لەگەرم سەما بکە، بملەنگێنەوە
چلۆن زەریایەکی ئارام باوەش لە کەنار دەدا
نێزیك لە باوەشی خۆتم بگرە، پتر بملەنگێنەوە
هەروەك چلۆن گولێك دەگەڵ کزەبادا دەچەمێتەوە
دەگەڵم بچەمێوە، شل بلەنگێوە
کاتەك سەما دەکەین، ئەتوو شێوازێکت لەگەڵم هەیە
دەگەڵم بمێنەوە، دەگەڵم بلەنگێوە
لەوانەیە سەماکەری دیکە لەوێ بن
ئازیز، بەس چاوەکانم تەنێ ئەتوو دەبینن
تەنێ ئەتوو ئەو شێوازە سیحراوییەت هەیە
کاتەك دەلەنگێینەوە، بێ-هێز دەبم
دەتانم دەنگەکانی کەمانجەکان ببیستم
زۆر پێش ئەوەی دەست پێ بکەن
موچڕکم پێدا بینە، کە تەنێ ئەتوو دەزانی چلۆن
نەرم بملەنگێنەوە، ئێستا بملەنگێنەوە
لەوانەیە سەماکەری دیکە لەسەر عەردی بن
ئازیزەکەم، بەس چاوەکانم تەنێ ئەتوو دەبینن
تەنێ ئەتوو ئەو شێوازە سیحراوییەت هەیە
کاتەك دەلەنگێینەوە، شلوخاو دەبم
دەتانم دەنگەکانی کەمانجەکان ببیستم
زۆر پێش ئەوەی دەست پێ بکەن
موچڕکم پێدا بینە، کە تەنێ ئەتوو دەزانی چلۆن
نەرم بملەنگێنەوە، ئێستا بملەنگێنەوە
کاتەك ئاوازەکانی سەنتوور دەست بە ژەنین دەکەن
لەگەرم سەما بکە، بملەنگێنەوە
چلۆن زەریایەکی ئارام باوەش لە کەنار دەدا
نێزیك لە باوەشی خۆتم بگرە، پتر بملەنگێنەوە
هەروەك چلۆن گولێك لە کزەبادا دەچەمێتەوە
دەگەڵم بچەمێوە، بەنەرمی بلەنگێوە
کاتەك سەما دەکەین، ئەتوو شێوازێکت لەگەڵم هەیە
دەگەڵم بمێنەوە، لەگەرم بلەنگێوە
کاتەك سەنتوورەکان دەست بە ژەنین دەکەن
نێزیك لە باوەشی خۆتم بگرە، بملەنگێنەوە
چلۆن زەریایەکی تەمبەڵ باوەش لە کەنار دەدا
توند لە باوەشی خۆتم بگرە، زۆرتر بملەنگێنەوە
هەروەك چلۆن گولێك لە کزەبادا دەچەمێتەوە
دەگەڵم بچەمێوە، بەشلی بلەنگێوە
کاتەك سەما دەکەین، ئەتوو شێوازێکت لەگەڵم هەیە
دەگەڵم بمێنەوە، لەگەرم بلەنگێوە

بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان:

nonton donghua
donghua sub indo
nontondrama