پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

ئەو ژنانەی رێبەری وڵاتی خۆیانن لە کاتە قەیرانەکان

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
وتار,
ئاوارە هەورامی – هێلسینکی فینلاند
فینلاند یەکێک لەو وڵاتە دێموکراتیکە دەگمەنانەیە کە ژنان وەزیرە سەرەکییەکانی دەوڵەتی ئەو وڵاتە پێک دێنن. دوو ساڵ لەمەوبەر لە رێکەوتی 10/12/2019 رێک چەند مانگێک بەرلە قەیرانی کۆرۆنا دوای ئەوەی سەرۆکوەزیرانی پێشوو “ئانتی ریننێ” (Antti Rinne)، بەهۆی گەندەڵییەکی ئیداریی پێوەندیدار بە سەندیکار کرێکارانی پۆستەوە ناچار بە وازهێنان لە سەرۆکایەتی بوو، لەلایەن گەورەترین حیزبی ناوپەرلەمانی فینلاند واتە سۆسیال دێموکراتەکان وەک کاندیدای سەرۆک وەزیران پێشنیار کراو و دواتر لە گەڵ حیزبەکانی هاوپەیمانی حکوومەگتی ئانتی ریننێ، حکوومەتێکی هاوبەشیان لە پێنج حیزبی جیاواز پێک هێنا کە سەرۆکی هەموویان ژن بوون. بەو شێوەیە لە مێژووی فینلاند یەکەم ئەنجوومەنی وەزیران پێکهات کە سەرۆک وەزیرەکەی گەنجترین وەرۆک وەزیرانی جیهان بێت و چوار وەزارەتی کلیلی دیکە بە جێگری سەرۆک وەزیرانەوە ژن بن. ساننا مارین لە 23/8/2020 لە کۆنگرەی سۆسیال دێموکراتەکاندای فینلاندا وەک سەرۆکی حیزبەکە هەڵبژێردرا.
ئەوان بە سیاسەتی وردبینانە و ڕێبەرییەکی بێ وێنە لە مێژووی فینلاندا، توانیان بە نزمترین ئاستی زیان گیانی و دارایی فینلاند لە قەیرانی کۆرۆنا تێپەر کەن. فینلاند یەکێک لەو وڵاتانەیە کە بەکەمترین زیانی گیانی و ئابووریەوە قەیرانی کۆرۆنای تێپەر کرد و وەک وڵاتێکی نموونەیی لە ئاستی جیهاندا لە بواری بەرێوەبەری قەیرانی کۆرۆنا ناو دەبردرێت.
لە دوای هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین و داگیرکردنی خاکی ئەو وڵاتە، سەرۆکی وڵاتەکە ساننا مارین، وڵات بە وڵات گەڕاوە و هەڵوێستەکانی چ لە ئاست ناوخۆیی و چ لە ئاست ناون نەتەوەیی و یەکیەتی ئورووپاش بوێرانە، جێی تێرامان بوون، بە جۆریک کە رۆژنامەی فیگارۆی فەڕانسە لە ژمارەی رۆژی 7/5/2022، سەرۆک وەزیرانی فینلاند بە “سەرۆکی پۆلایین” ناوزەد دەکات.
ئەو ژنانەی کە فینلاند بەرێوە دەبەن کێن؟ بۆچی لە وڵاتانی پێشکەوتوو ژنان ڕۆلی پێشەوەیان هەیە لە بەڕێوەبردن و بڕیاردانی سیاسیی وڵاتدا بەڵام لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ژنان ناتوانن دەرفەتی یەکسانیان هەبێت لە گەل پیاوان؟ وەڵامی ئەو پرسیارە ئەرکی ئەو وتارە نیە، بەڵام دۆزینەوەی وەڵامی ئەم پرسیارە دەتوانێت ڕێگەخۆشکەر بێت بۆ دامەزراندنی کۆمەلگایەکی یەکسان و دادپەروەر لە کوردستانیش.
ساننا مارین (Sanna Marin) لە دایکبووی 16/11/1985 لە بنەماڵەیەکی لە بنەماڵەیەکی هەژارە، کە دوای جیابوونەوەی باوانی تەنیا دایکی ئەرکی بەخێوکردنی ئەوی بەئەستۆ بووە. خاوەنی بڕوانامەی ماستێرە لە زانستی بەرێوەبەری دەوڵەتی و لە سالی 2015ەوە ئەندامی پەرلەمانی فینلاند و ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی شاری شوێنی ژیانی خۆیەتی. خۆی و هاوسەرەکەی و کچە چوارساڵەکەیان لە دەرەوەی دەورانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران لە شاری تامپرێ دەژین.
ئاننیکا ساریکۆ (Annika Saarikko)، وەزیری دارایی و جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی حیزبی ناوەڕاستی فینلاند (Keskusta) لە دایکبووی 10/11/1983 و خاوەنی بڕوانامەی ماستێر لە زانستی سیاسی و بڕوانامەی پەروەردە و فێرکردنە. بەرلە ژیانی سیاسی ناوبراو بەشی پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی کلیسا و کاری ڕۆژنامەڤانی کردوو. ناوبراو لە ساڵی 2011ەوە ئەندامی پەرلەمانی فینلاندە و لە سالی 2021ەوە وەک سەرۆکی حیزبی ناوەڕاستی هەڵبژێردراوە.
ماریا ئۆهیسالۆ (Maria Ohisalo)، وەزیری ناوخۆیی (ئێستا لە پشووی دایکێتی دایە) و سەرۆکی حیزبی سەوزەکانی فینلاند. لەدایکبووی 8/3/1985. خاوەنی بڕوانامەی دۆکتۆرا لە کۆمەڵناسیە. لە بنەماڵەیەکی زۆر هەژار و بێ دەرەتان گەورە بووە، بە جۆرێک کە لە مناڵیدا زۆربەی کاتەکان ناچار بووە پەنا بەرێتە بەر هەناخانەکان (خانە امن). ئۆهیسالۆ لە ساڵی 2018ەوە سەرۆکی حیزبی سەوزەکانە. لە دیسەمبەری ساڵی 2021ەوە بەهۆی پشووی دایکێتی ئەرکی وەزیری ناوخۆیی و سەرۆکایەتی حیزب بە شێوەی کاتی بە خاتوو کریستا میکۆنێن (Krista Mikkonen) ئەسپێردراوە.
لی ئاندرسۆن (Li Andersson)، وەزیری پەروەردە و فێرکردن و سەرۆکی حیزبی یەکیەتی چەپەکان، 13/5/1987 و خاوەنی بڕوانامەی بەکلیۆر لە زانستە سیاسیەکاندایە. لە سالی 2015ەوە ئەندامی پەرلەمانی فینلاند و پێشووتریش ئەندامی چالاکی چەند رێکخراوی پارێزەری مافی مرۆڤ بووە. ناوبراو هەروەها دۆستێکی شێلگیری کورد و کوردستانە و لە کۆر و کۆبوونەوەکانی کوردستانیانی فینلاند بەشداری کردووە و وتاری پێشکەش کردووە.
ئاننا ماریا کریستینا هێنریکسۆن (Anna-Maja Henriksson)، وەزیری داد و سەرۆکی حیزبی نەتەوەیی سوێدی زمانەکانی فینلاند، لە دایکبووی 1964 و خاوەنی بڕوانامەی ماستێر لە مافناسیدا. ناوبراو لە ساڵی 2007ەوە بۆ چوار دەورەی یەک بە دوای یەکدا بە ژمارەیەکی بەرچاوی دەنگدەرانی سوێدی زمان بۆ پەرلەمانی فینلاند هەڵبژێردراوە. حیزبی نەتەوەیی سوێدی زمانەکانی فینلاند لە پلەی یەکەمدا بۆ بەرەوپێش بردنی مافی سوێدی زمانەکانی دانیشتووی فینلاند دامەزراوە و یەکێک لە حیزبەکانی لیبرالی ئەو وڵاتەیە. نزیک ٣٠٠ هەزار کەس لە دانیشتوانی فینلاند سوێدی زمانن. ژمارەی دانیشتوانی فینلاند نزیکەی 5 ملیۆن و 600 هەزار کەسە.
دە حیزبی فینلاند لە پەرلەماندا نوێنەریان هەیە. ناوچەی ئۆتۆنۆمی ئۆلاند کە سوێدی زمانن لە پەرلەمانی فینلاند خاوەنی کورسیەکی کۆتاییە. ناوچەی ئۆلاند خاوەنی پەرلەمان و حکوومەتی خۆیە و سەرۆکی هەرێمی ئۆلەند لە لایەن پەرلەمانی ئەو ناوچەیە هەڵدەبژێردرێت و لەلایەن سەرۆک کۆماری فینلاندەوە پەسەند دەکرێت.
سیستەمی حکوومەتی فینلاند دێموکراسی پەرلەمانییە، کە حکوومەت لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە بەرێوە دەچێت و دەسەڵاتی سەرۆک کۆمار سەمبۆلیک و زۆرتر لە بواری سیاسەتەکانی دەرەوە و ناونەتەوەییە.
بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان:

nonton donghua
donghua sub indo
nontondrama