رۆژی دووشەممە 15ی ئابی 2022، ڕێکخراوی یەکتر قبوڵکردن، بە هاوکاری ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری هەولێر وۆرکشۆپێکیان بە ناونیشانی “ڕێنوێنی بۆ نووسینی ڕاپۆرتی کاریگەر” سازکرد. دوو کارمەندى رێکخراوى ئێمەش بەشداربوون.
وۆرکشۆپەکە لەلایەن بەڕێز فەرهاد سامی (MA-MML) ئاسانکاریی بۆ کراوە و 25 بەشداربووی ژن لە ڕێکخراوە ناحکومییەکانی مافی ژنان زانیاری گرنگیان لەسەر چۆنیەتی نووسینی ڕاپۆرتی سەرکەوتوو دابین کرد
ئەمەش بریتی بوو لە جۆرەکانی سەرەکی ڕاپۆرت کە پێویستە بۆ کەرتی مرۆیی و قۆناغەکانی نووسین و داتا و کۆکردنەوەی زانیاری و پێکهاتەی پەرەگراف لەسەر تەکنیکی نووسینی ڕاپۆرتی کاریگەر، جگە لە نووسینی چیرۆکی سەرکەوتن سەبارەت راپۆرت لەبوارى مافى ژن، پاشان هەر بەشداربوویەکیش بڕوانامەی بەشداریکردنی لەم وۆرکشۆپە پێدرا.