جگه له هێشوو ئه‌حمه‌د، وه‌ك نوێنه‌ری كوردسات نیوز، هیچ ژنێكی میدیاكار ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رنووسه‌ر و به‌رپرسانی كه‌ناڵه‌كان نه‌بوو، ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كی روونی ئه‌و نا هاوسه‌نگییه رهگهزیهیه، كه له میدیای كوردییدا ئاماده‌یی هه‌یه.
ئاماده‌یی به‌رچاوی پیاوانی میدیا، پیشانی داین، رۆڵی ژن له دامه‌زراوه‌ی میدیاییدا، رۆڵێكی رووكه‌شانه و لاوه‌كییه. ژنان هێنده‌ی بۆ رازاندنه‌وه‌ی شاشه و تێركردنی چاوی حه‌زی پیاوانه‌ی وه‌رگر ده‌هێنرێنه پێشه‌وه(جگه له‌وانه‌ی خۆیان به توانان و لێهاتووییان سه‌پاندوونی)، هێنده له جومگه‌كانی ئیداره‌ی بڕیاری میدیاییدا بایه‌خیان پێ نادرێت.
له په‌راوێزخستنی رۆڵی ژن، خراپتر چه‌واشه‌كردنی فه‌زای گشتییه، به‌وه‌ی ژن هێنراوه‌ته پێشه‌وه، له كاتێكدا پێوه‌ری هێنانه‌پێشه‌وه و خستنه سه‌ر شاشه و پیشاندان و به ئهستێرهكردنی له های تا بای، پێوهرگهلێكن له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رزی سنگ و سمت و جوانكاری و خۆشبارهاتن له ژێر لێوانه‌وه ده‌ستنیشان كراون.
ئه‌م جۆره میدیایه، یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژی كۆمه‌ڵایه‌تی، چه‌وساندنه‌وه، به‌كاڵاكردن و داماڵینی به‌رگی مرۆڤانه له به‌ری ژن.
ئه‌م پیاوانه‌ی میدیا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، رۆژانه له رێی ده‌زگاكانیانه‌وه توندوتیژی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رهه‌م ده‌هێنن، گه‌نج به‌ره‌و خۆكوشتن و ژن به‌ره‌و هه‌ڵدێر و منداڵ له باوه‌شی خێزانه‌وه به‌ره‌و سه‌رجاده ئاراسته ده‌كه‌ن، له شه‌ڕی داعشدا، ئه‌وه‌یان له هه‌موویان پارهدارتربووه، ده‌ینووسی “ده‌نگی داعش زوڵاڵه”، كه‌چی ئه‌وه‌ی كه‌مترین قسه‌یان له‌سه‌ر كرد، ئه‌و لێكه‌وته مه‌ترسیداره‌یه، كه ئه‌وان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه درووستیان كردووه.
ئه‌و پیاوانه‌ی له‌وێ بوون، زۆربه‌یان زیاتر له چه‌ندین ژن له ده‌زگاكانیان كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیچ ژنێكیان پێ نه‌گه‌یاندووه و نه‌هێناوه‌ته پێشه‌وه تا بتوانێت ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی میدیایی بگرێته ئه‌ستۆ و به‌شدارییه‌كی راسته‌قینه‌ی هه‌بێت له ناوه‌ندی بڕیاری میدیایی ده‌زگاكه‌یدا، ته‌نانه‌ت نهیانیش ویستووه ئه‌و ده‌رفه‌ته له كیس خۆیان بده‌ن و ژنێك نوێنه‌رایه‌تیی ده‌زگاكانیان بكات، چونكه هێشتا ره‌نگه پێیان نه‌نگی بێت، تا خۆیان هه‌بن، ژنێك نوێنه‌ریان بێت.
له كاتێكدا یه‌كێك له ستراتیژه‌كانی حكومه‌ت به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی ره‌گه‌زییه و هه‌ق وابوو سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌موویان رووبه‌ڕووی ئه‌و پرسیاره بكاته‌وه، بۆچی میدیای ئێمه میدیایه‌كی پیاوانه‌ی خاڵی له ده‌ركه‌وتنی ده‌نگی راسته‌قینه‌ی ژنانه، توندوتیژی دژی ژنان ده‌بێت لێره‌وه كار بۆ بنه‌بڕكردنی بكرێت، ئه‌وان هه‌مووان باسیان له ورد و درشتی كێشه‌گه‌لێك كرد، كه رۆژانه به‌رۆكی خۆیان ده‌گرێت، به‌ڵام نهیانپرژایه سه‌ر رۆڵیان له رووه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌وه.