پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

ئاشت بوونەوەی مەمک لەگەڵ مەمکدان(ستیان)

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
نوێکراوەتەوە, وتار,
سەروین دەروێش
لەوانەیە ئەگەر سەردێڕی ئەو بابەتە بخوێنیتەوە بە بابەتێکی ئیرۆتیک یان مەسەلەیەکی دوور لە ئاین و داب و نەریتی کۆمەڵایەتی بزانیت، لە کاتێکدا ئەمە بابەتێکی زانستی و مرۆڤایەتی و ژیاندۆستییە و هۆشدارییە بۆ ئەوانەی بە هۆی شێرپەنجەی مەمکەوە، مەمکیان لەدەست داوە و چرایەکی هیوایە بۆ ئەوەی تێبگەن کە ئەو جوانییەی رۆژێک لەدەستیان داوە دەتوانن بیگەڕێننەوە.
شێرپەنجەی مەمک باوترین جۆری شێرپەنجەیە کە لە نێو ژناند بڵاو بۆتەوە، ژمارەی ئەو ئافرەتانەی کە دووچاری نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک بوون ڕوو لە زیادبوونە.
لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا ئەو ژنانەی مەکیان دەبڕڕێتەوە سەرەڕای وەرگرتنی دەرمانی بەرگری دژ بە شێر پەنجە، دوای ماوەیەکی کەم، مەمکیان بۆ دەچێننەوە و ئەو بەشە دروست دەکرێتەوە کە لەدەستیان چووە، چاندنەوەی مەمک، یەکێکە لە هەرە باشترین ئەو چارەسەرییە دەروونییانەی کە پێشکەش بە ئافرەتی تووش بوو دەکرێت کە لەدوای لە دەستدانی بەشێک لە جەستەیان هەست بە نا کامڵی و نا ئارامی و لە دەستدانی ژنێتی دەکەن، هێندێک لەم نەخۆشانە یەک مەمکیان بڕاوەتەوە، بەهۆی لاسەنگی جەستە بێزار دەبن جگە لە لار بوونەوەی شان بەلایەکدا کە شێوەی ڕێکی جەستە دەشێوێنێت.
خۆشبەختانە لە ئێستادا لە کوردستان ئەم هەلە بۆ ژن ڕەخساوە کە بتوانێت مەمکە لابراوەکەیان بەدەست بهێننەوە و چرای هیوایان بگەشێتەوە و نەک بە تەنیا ئاساییی ببنەوە بەڵکو جەستەیان باشتر و جوانتر و ڕێکتر دەرکەوێت.
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر جەلال حەمە ساڵح لە نەشتەرگەری جوانکاری دەڵێت: جاران ئەوانەی بە هۆکاری نەخۆشی شێرپەنجەی مەمکیان دەبڕایەوە بە بێ ئەوەی پلان دابنرێت کە دواتر مەمکیان بۆ دروست بکرێتە مەمکەکەیان بۆ دەبڕایەوە.
لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا پێش بڕینەوەی مەمک
پسپۆڕی جوانکاری مەمک. نەخۆشەکە دەبینێت و تێیدەگەیەنێت کە دواتر دەتوانرێت مەمکی بۆ دروست بکرێتەوە، هەر لەکاتی دەرهێنانی گرێی شێرپەنجەدا پلانی دروست کردنەوەی مەمک دادەڕێژێت،
هێندێکجار تووشبووان بە هۆی گەورەییی قبارەی گرێ شێرپەنجەکە مەمکەکە بەتەواوی لادەبرێت.
هێندێکجار بەشێک لە مەمکەکە دەبڕێتەوە بە شێوازی جوانکاری بۆ نەخۆشەکە دروست دەکرێتەوە بە شێوەیەک کە زۆر نزیک بێت لە شێوە و قەبارەی مەمکە ڕاستەقینەکە، ئەگەر نەخۆشەکە لا مەمکێکی هەبوو شۆڕ بوونەوە یان چرچی تێدا پێوە دیار بوو ئەویش چارەسەر دەکرێت و شێوەیەکی جوان و ڕێک و هاوتا و هاوسەنگ لەگەڵ مەمکە دروستکراوەکەدا.
سەتان کەس هەن لە کوردستان دەتوانن مەمک دروست بکەنەوە و زۆر جۆر شێواز بۆ دروست کردنی مەمک بەکاردەهێنرێت
یان لە گۆشت و ماسولکەی جەستەیان یان بە هۆی سلیکۆن ئەمەیش بە ڕێککەوتن لەگەڵ نەخۆشەکە دەبێت کە لە دوای پشکنین گونجاو ترین ڕێگە بۆ نەخۆشەکە هەڵدەبژێرن کە چۆنییەتی نەشتەرگەرییەکە دیاری دەکرێت.
ئەمەیش زانستێکی پێشکەوتوو سەردەمیانەیە ئێستا لە کوردستاندا ئەستەم نییە، بە شێوەیەکی گشتی ڕێژەی سەرکەوتنی زۆر باشە و
نەخۆشەکان کە چانسی دروست کردنی مەمکیان هەیە بۆ ئەوەی سەرەتایەکی نوێ دەست پێبکەنەوە و ژیانێکی شیاو و دور لە دڵەڕاوکێ و داڕمانی متمانە بەخۆ بوون بەسەر ببەن
نەشتەرگەرییەکان جۆراو جۆرن، دۆخی وا هەیە بە چەند هەنگاوێک مەمکەکەی بۆ دروست دەکرێتەوە هەیە بە سێ هەنگاو ئەو شێوەیە دەدات کە مەبەستمانە و
هەیە بە یەک قۆناغ مەمکێکی نزیک لە مەمکە بڕاوەکەی بۆی دروست دەکرێتەوە.
بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان:

nonton donghua
donghua sub indo
nontondrama